سه‌نگه‌ر زرار -
عه‌لی شاخه‌وان عومه‌ر یه‌كێكه له یاریزانه لاو و به‌هره‌مه‌نده‌كانی شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئه‌و به لێهاتوویی خۆی سه‌رنجی هه‌مووانی بۆخۆی راكێشاوه و ئاینده‌یه‌كی گه‌شیشی له پێشدایه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر بانگهێشت نه‌كردنی بوو له‌لایه‌ن رازی شنێشل-ی راهێنه‌ره‌وه بۆ پێكهاته‌ی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراق.
به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بوو عه‌لی یه‌كێك بوایه له جه‌نگاوه‌رانی ئه‌م راهێنه‌ره بۆ پاڵه‌وانێتی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیای تایبه‌ت به هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵۆمپی كه ئه‌م مانگه (حوزه‌یران) له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چونكه یاریزانی ناوبراو له پێشوو زیاتر و له توانای خۆیشی زیاتری له خولی نایابی یانه‌كانی عێراق پێشكه‌ش كردبوو، راھێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێریش ده‌رفه‌تی باشی بۆ ره‌خساندووه و هه‌لی ئه‌وه‌ی پێداوه كه بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، له دوایین یاری یانه‌كه‌شی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕا توانی گۆڵی 2-1ی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆماربكات، هه‌روه‌ها عه‌لی ساڵی 2021 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق هه‌ر له عێراق به‌شداری پاڵه‌وانێتی لاوانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیای كردبوو، پله‌ی یه‌كه‌میشیان بۆ عیراق به‌ده‌ستهێنابوو، ئه‌مه‌ش پاشخانێكی جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌زموونیی ئه‌م یاریزانه بوو كه ده‌توانرا سوودی لێوه‌ربگێریت، كه‌چی هه‌مووان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بووین عه‌لی به شایسته‌یی خۆی له پێكهاته‌كه‌ی شنێشل دابێت، كه‌چی ئه‌وه رووینه‌دا!
هه‌رچه‌نده راهێنه‌ران خۆیان باشتر ده‌زانن، به‌ڵام به بووچوونی كه‌سیی خۆم ناهه‌قییه‌كی زۆر له عه‌لی شاخه‌وان كرا و ئه‌م ناهه‌قییه‌ش درێژه‌پێده‌ری ئه‌و ناهه‌قییانه‌یه كه له پێشوودا عیماد محه‌مه‌د له‌و به‌هره‌مه‌نده كورده‌ی كرد و له هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی لاوانی وڵاتانی ئاسیا و جیهان بێبه‌شی كرد، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پرسی بانگهێشت نه‌كردنی عه‌لی له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌م كاك ئاراس رواندزی گفتوگۆمان كرد و ئه‌و بووچوونی وابوو كه ته‌نها راهێنه‌ری بیانی ده‌توانێت ئه‌و ناهه‌قیی و جیاوازییه نه‌هێڵێت و چاره‌سه‌ری بكات، منیش هاوڕای بووم.
له كۆتاییدا پاڵپشتی له عه‌لی شاخه‌وان و ئه‌وانی تریش ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ئێوه به‌رده‌وام بن و كۆڵ نه‌ده‌ن تا كۆڵ به‌و جۆره كه‌سانه ده‌ده‌ن.