پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی وتووێژ و ڕاگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه چوونی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2023 - 2024 ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری 13 یانه‌ی به‌شداری ئه‌و خوله ڕێك ده‌كات .
به نوسراوی فه‌رمی و به واژۆی محه‌مه‌د بهیر سكرتێری یه‌كێتی باله‌ی عێراق داوا له نوێنه‌ری یانه‌كانی ( غازی جنوب ، پێشمه‌رگه ، شوڕته ، هه‌ولێر ، مه‌سافی شیمال ، جه‌یش ، حه‌بانیه ، به‌حری ، سنجار ، سه‌ناعه ، صمود ، حدیسه و هیت ) ده‌كات له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 7 ی حوزه‌یرانی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ئاماده‌بن ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خوله‌كه و هه‌روه‌ك وتووێژ ده‌كرێت له شێوازی به‌شداری یاریزانانی پیشه‌گه‌ر له وه‌رزی نوێ‌دا .