پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی دا و ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 1 ی حوزه‌یرانی 2023 ، ئه‌كادیمیای فیشه‌ر بۆ شه‌تڕه‌نج له نێو هۆڵی تایبه‌ت به ئه‌كادیمیاكه‌ی له ناو كارگه‌ی جگه‌ره‌ی كۆنی سلێمانی ئێواره كۆڕێك له‌سه‌ر یاری شه‌تڕه‌نج بۆ باڵوێزی نه‌مسا له عێراق ( ئه‌ندریا نازی ) ڕێك ده‌خات .
سه‌باره‌ت به‌و ئێواره كۆڕ‌و چالاكییه وه‌رزشییه ، زۆزگ سه‌لاَح به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیایی فیشه‌ر له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ده‌مانه‌وێت هه‌مووان گوێ له وتاره ناوازه‌كه‌ی به‌ڕێز باڵوێزی نه‌مسا بگرین كه له ئێواره‌یه‌كی تایبه‌تدا میوانی ئه‌كادیمیاكه‌مان ده‌بێت كه به‌ڕێزیان یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانی شه‌تڕه‌نج ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه سه‌ر قونصوڵی نه‌مسا سه‌ره‌تا وتارێكی له‌سه‌ر ( ڤیلهێلم شتاینیتس ) ده‌بێت كه یه‌كێكه له پاڵه‌وانه جیهانییه‌كانی ئه‌و ولاَته و تیشك ده‌خاته سه‌ر شتاینیتز و كلتوری قاوه‌خانه‌ی نه‌مسا و كاریگه‌ری شه‌تڕه‌نج - یاری شاهانه له نوسینی شتیفان تسڤایگ .
زۆزگ ووتیشی ، ویلهێلم شتاینتز له ساڵی 1836 له شاری پراگ له دایك بووه و یه‌كه‌م پاڵه‌وانی یاری شه‌تڕه‌نجه له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه نوسه‌رو تیۆرێستێكی شه‌تڕه‌نجی ناودار و كاریگه‌ری زۆری له بواره‌كه‌ی هه‌بووه .
دواجار ناوبراو چاوه‌ڕوانی خۆی بۆ ئه‌و ڕۆژه مێژووییه ڕاگه‌یاندوو ووتی ، پێكه‌وه ده‌مانه‌وێت سود له توانا گه‌وهه‌رییه‌كانی باڵوێزه شاهانه‌كه ببینین .