پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دووباره فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ناوی مندالاَن بۆ وه‌رزی نوێی پشووی خوێندكاران تۆمار ده‌كات و سه‌رپه‌رشتیاری فێرگه‌كه‌ش داوا له دایك و باوكان ده‌كات ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ن .
د ، عه‌لی ته‌ها سه‌رپه‌رشتیاری فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو هۆڵه‌كان بۆ ده‌ست پێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری و سه‌ره‌تاش به وه‌رگرتنی فێرخوازان بۆ ته‌مه‌نی 8 تا 14 ساڵ ده‌بێت ، د ، عه‌لی ووتیشی ، له واده‌ی بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له سایتی فه‌رمی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ناو تۆمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی ( 07729585167 ، 07501021390 ، 07719476400 ، بكه‌ن و دوا واده‌ش بۆ ناو تۆمار كردن به‌رواری 29 ی ئایاری 2023 ده‌بێت