پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یاری ژماره 15 ی له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و دوایی میوانداری كردنی یانه‌ی حه‌ویجه توانی به ئه‌نجامی 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی لێبه‌ڕێته‌وه و دڵنیایی دا له دووباره چونه‌وه نێو كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی خوله‌كه بۆ گه‌یشتن به ڕیزی نایابی یانه‌كانی عێراق .
تیمه به‌هێزه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ساڵی 2010 و دوایی ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق توانی له یانه‌ی جه‌یشی به‌غداد به‌ڕێته‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشتنی به خولی نایابی یانه‌كانی عێراق مسۆگه‌ر كردوو له ئێستاشدا ، تیمه‌كه دووباره له‌و كێبڕكێیه‌دایه تا بڵێن ئێمه نایابی عێراق ده‌بین .