‌ڤیدیۆ.. گۆڵه‌كانی‌ کلاسیکۆی‌ ئیسپانیا له‌ نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و ڕیال مه‌درید


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لە یارییەکانی‌ هەفتەی‌ ٢٦ی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ و لە یاری‌ کلاسیکۆ بەرشەلۆنە میوانداری‌ ڕیاڵ مەدریدی‌ کرد، یارییەکە 2-١ لە سودی‌ بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەی‌ بەرشەلۆنە سێرجی رۆبێرتۆ و کیسێ لە خولەکەکانی‌ 45 و 91 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەی‌ ڕیاڵ مەدریدیش ئاراوخۆ بە هەڵە لە خولەکی‌ نۆ تۆماری‌ کرد.

بەو ئەنجامە خاڵەکانی‌ بەرشەلۆنە بووە ٦8 خاڵ و لە پێشەنگدایە و ڕیاڵ مەدریدیش بە ٥6 خاڵ لە پلەی‌ دووەمدایە.



PM:01:49:20/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌