لەسەر بەرێوەچوونی کۆی کارو چالاکییەکانی داهاتوو کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان بەڕێوەچوو



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەرزکردنەوەی ئاستی یاریزانان وڕاهێنەران وناوبژیوانان وپەرەپێدان بە وەرزشی گۆڕەپان ومەیدان لە هەرێمی کوردستان .

ئەمڕۆ ۲٠٢٣/٢/٢٤ لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی خۆی گرێدا بە ئامادەبوونی د.ئاڵان قادر رەسول ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و د. سەرهەنگ عەبدولخاڵق بەرپرسی پەیوەندییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی  و  سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامان لە یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان و شارەزایانی بواری گۆڕەپان ومەیدان ودوو ئەندامی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی عێراق ولقەکانی یەکێتییەکە (هەولێر ، کەرکوک ، سلێمانی) وڕاهێنەران وناوبژیوانانی نێودەوڵەتی ولۆکاڵی ومێوانانی قەدرگران وکەسایەتییە وەرزشییەکان ویانە بەشداربووەکان لە کاتی ئەنجامدانی پاڵەوانییەتییەکان .

دەسپێکی کۆبوونەوەکە بەخێرهاتنی مێوانە بەڕێزەکان کراو پیرۆزبایی لەو بەڕێزانە کرا کە لە هەڵبژاردنی لقەکانی یەکێتی گۆڕەپان ومەیدانی عێراق هەڵبژێردران ، دواتر خوێندنەوەی هەردوو ڕاپۆرتی کارگێری ودارایی وکارو چالاکییەکانی ساڵی (٢٠٢٢)وگفتوگۆکردن لەسەر خاڵە لاوازەکان وبتەوکردنیان بۆ بەرز راگرتنی ئاستی یاریزانان وبەدەستهێنانی ئەنجامی باش ودانانی پلانی ستراتیژی بۆ پێشخستنی یارییەکانی گۆڕەپان ومەیدانی هەرێمی کوردستان وجەختکردن لە لقەکانی یەکێتییەکە بەمەبەستی بەشداریکردنی ئیدارە سەربەخۆکان وکردنەوەی خولی ڕاهێنەری وناوبژیوانی وجەختکردن لە کۆنتڕۆڵکردنی ماددە وزەبەخشەکان وهەوڵدان بۆ دروستکرنی گۆڕەپانێکی تایبەت بە یارییەکانی گۆڕەپان ومەیدان وهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی سپۆنسەر وپێکهێنانی هەڵبژاردەیەک بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتییەکان دەرەوەی هەرێم وهەمەهانگی لەگەڵ یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی عێراقی بۆ زیاتر پەرەپێدانی یارییەکەو یاریزانان ، دواتر پلان وبەرنامەی کارو چالاکییەکانی ساڵی (٢٠٢٣) خرایە روو وگفتوگۆی لەسەر کرا .

راگەیاندنی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
24ی شوباتی 2023


PM:09:14:24/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 1648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌