به‌ ڤیدۆ - هانده‌رێك هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر گۆڵپارێزی‌ ئیشبیلیا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یارییه‌كانی‌ خوله‌كانی‌ ئه‌وروپا به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له‌ یاری‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی‌ ئایند هۆڤنی‌ هۆڵه‌ندی‌ و ئیشبیلیای‌ ئیسپانی‌ ، هانده‌رێكی‌ یانه‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ هاته‌ نێو یاریگه‌ و هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر گۆڵپارێزی‌ یانه‌ی‌ ئیشبیلیا ، به‌لاَم ئه‌و گۆڵپارێزه‌ ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاو به‌رپه‌رچی‌ دایه‌وه‌ و به‌ توندی‌ هێرشی‌ كرده‌وه‌ سه‌ری‌ و تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ پارێزه‌رانی‌ یاریگه‌ بێنه‌ ناوه‌وه‌ و له‌ یه‌كدیان جیابكه‌نه‌وه‌ .

جێگه‌ی‌ باسه‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و یاریه‌ به‌ دوو گۆڵی‌ یه‌كلایه‌نه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ یانه‌ی‌ ئایند هۆڤن به‌ كۆتاهات .


PM:04:13:24/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌