پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی یانه‌كان پاش بردنه‌وه‌ی له هیلالی سعودی 5-3.
له یاری كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕووبه‌ڕووی هیلالی سعودی بوه‌وه ، یارییه‌كه 5-3 له سودی یانه‌ی شاهانه كۆتاییهات.
پێنج گۆڵه‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڤینسیۆس دوو گۆڵ و ڤالڤێردی دوو گۆڵ و بێزێمه له خوله‌كه‌كانی13 و18 و54 و 58 و69 تۆماریان كرد، سێ گۆڵه‌كه‌ی ئه‌هلیش مو‌سا ماریگا و لویسیانۆ ڤیتۆ له خوله‌كه‌كانی26 و 63 و 79 تۆماریان كرد.
به‌و شێوه ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری پێنجه‌م له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه.