پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یاری لوتكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌شت تیمی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی و غازی به‌سره به‌ڕێوه ده‌چێت ، یاری نێوان هه‌ردوو تیم له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می یه‌كه‌م قۆناغ ده‌بێت و یارییه‌كه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 20 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ئه‌كاد ده‌بێت و بۆ ئه‌و یارییه‌ی پێشمه‌رگه هیواكانی هه‌ڵچنیوه و به متمانه‌وه ده‌چێته نێو یاریگه و ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی درێژه پێبدات و خاڵه‌كانی یارییه‌كه مسۆگه‌ر بكات .
هه‌ر له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌م :
شوڕته × هه‌ولێر
به‌حری × حه‌بانیه
مه‌سافی شیمال × جه‌یش