ڤیدیۆ.. به‌ شكستی‌ به‌رانبه‌ر سه‌نیگال قه‌ته‌ری‌ میواندار ماڵئاوایی كرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

هه‌ڵبژارده‌ی‌ سه‌نیگال 3-1 له‌ قه‌ته‌ری‌ برده‌وه‌ و میوانداریكه‌ری‌ مۆندیال مالئاوای كرد 

هه‌ڵبژارده‌ی‌ سه‌نیگال پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری‌ یه‌كه‌م دووچاری‌ شكست هات به‌رانبه‌ر هۆڵندا ، له‌ دووه‌م یاری‌ ڕووبه‌ڕووی قه‌ته‌ر بووه‌وه‌، یارییه‌كه‌ 3-1 له‌ سودی‌ سه‌نیگال كۆتاییهات.

سێ گۆڵه‌كه‌ی‌ سه‌نیگال بۆلای‌ دیا و دیهۆ و دینگ له‌خوله‌كه‌كانی‌ 41 و 48 و 84 تۆماریان كرد. تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ قه‌ته‌ریش  محه‌مه‌د مۆنتاری‌ له‌خوله‌كی‌ 78 تۆماری‌ كرد .

به‌و شێوه‌یه‌ قه‌ته‌ر به‌ دوو شكست ماڵئاوایی كرد و سه‌نیگال یه‌كه‌م سێ خاڵی‌ كۆكرده‌وه‌ .



PM:07:00:25/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌