پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری یاریگه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانیان له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریگه‌كان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق سه‌ردانی یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یان كرد .
له‌و سه‌ردانه‌دا كه وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه ئاماده‌ی بوو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوبراو سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی یاریگه‌كه‌یان به‌سه‌ر كردووه و ڕه‌زامه‌ندی یان ده‌ربڕی به ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی كه تایبه‌ته به‌و یانه‌یه‌ی نوێنه‌رایه‌تی شاری سلێمانی ده‌كات له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق .
ئه‌مه‌و وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به سه‌ردانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریگه‌كان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق به پیشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، كه لیژنه‌ی ناوبراو سه‌رجه‌م یاریگه‌كانی یانه‌كان له خولی پله یه‌كی عێراق و خولی نایاب به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و كه‌م و كوڕیانه ده‌كرێت كه له یاریگه‌كان هه‌بن و تا له‌كه‌مترین ماوه‌دا چاكبكرێن .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پیشمه‌رگه یه‌كێكه له یاریگه باشه‌كان بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خولی عێراق و سه‌رجه‌م ئه‌و پێداویستیانه‌ی بۆ فه‌رهه‌م كراوه كه گرنگی ده‌بێت له یاریگه‌دا .
جێگه‌ی باسه خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 18 ی مانگی 11 ده‌ست پێده‌كات و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێك ده‌بێت له یانه به‌شداره‌كانی خوله‌كه كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یاری ده‌كات .