لێدوانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ به‌غداد و له‌ مه‌راسیمێكی‌ وه‌رزشی‌ دا تیروپشكی‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ عێراق و خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ وه‌رزی‌ 2022 - 2023 ئه‌نجام دراو ئه‌نجام دانی‌ تیروپشكه‌كه‌ش بووه‌ مانشێتی‌ ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان و چاوی‌ سه‌رجه‌م میدیاكانی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر بوو .

له‌ لێدوانێكدا هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عوفی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر جامی‌ عێراق و خولی‌ پله‌ یه‌ك و وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ كه‌ریم مه‌ته‌ڕ نوێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ میسان و سالم ڕه‌حمه‌ سكرتێری‌ یانه‌ی‌ مه‌سافی‌ جنوب خۆش حاڵی‌ خۆیان به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و تیروپشكه‌ ده‌ربڕی‌ و به‌ سه‌ركه‌وتوو وه‌سفیان كرد .

ڤیدۆ - په‌یجی‌ تایبه‌ت به‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق



PM:10:15:27/10/2022




ئه‌م بابه‌ته 1204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌