پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌چنه نێو كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی كوردستان .
بڕیاره له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 23 و 24 ی ئه‌یلولی 2022 و له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی ، یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری سلێمانی ، پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدات .
ئه‌مه‌و بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه كچه پێشمه‌رگه‌كان به نۆ پاڵه‌وان ده‌چنه نێو ئه‌و كێبڕكێ به‌هێزانه‌ی كه له ساڵی 2019 ئه‌نجام نه‌دراوه ، نزار ئه‌كره‌م كه سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ره له یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، پاڵه‌وانێتییه‌كه له ساڵی 2019 ئه‌نجام نه‌دراوه كه خۆش به‌ختانه دووباره یانه‌كه‌مان به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه ده‌كات ، هه‌روه‌ك نزار ئاماژه‌ی پێكرد كه به نۆ كیژه یاریزان ده‌چنه نێو كێبڕكێی به‌هێزی یارییه‌كان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ململانێی توند له یارییه‌كان دروست ببێت .
دواجار سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی ، هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجام و ده‌ست خستنی زۆرترین پله‌كانی یه‌كه‌می .