پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
كاراتێی پێشمه‌رگه مێژوو ده‌نوسێته‌وه .
تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خاوه‌ن سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كان ، خاوه‌ن ده‌ست كه‌وته زێڕینه‌كان ، خاوه‌ن میدالیا ئاڵتونییه‌كان ، خاوه‌ن سه‌دان ئه‌نجام و نازناو و خاوه‌ن ده‌یان یاریزان كه له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بوون و به‌رده‌وام له‌و پێكهاته‌یه به‌رگی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌پۆشن و تونیویانه پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان له‌و ڕیزبه‌ندییه هه‌بێت .
یاریزانانی ئه‌و به‌شه كه له سالاَنی سه‌ره‌تای دروست بوونی تا ئه‌مڕۆ خزمه‌تێكی به‌رچاویان هه‌یه دووباره وه‌ك یه‌ك تیم كۆبونه‌وه و پێكه‌وه یاریزانه كۆن و نوێكانی سه‌ردانی ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ریان كرد كه ماوه‌ی 18 ساڵه له‌گه‌ڵیانه و پێكه‌وه توانیویانه خه‌رمانێك له ئه‌نجام و مێژوویه‌ك له ده‌ست كه‌وته‌كان بنوسنه‌وه .
ئه‌مه‌و دوایی ئه‌و سه‌ردانه هه‌مووان داوایان له‌و ڕاهێنه‌ره به‌ئه‌زموونه كرد كه به یادی جاران مه‌شقیان پێبكات و كاته زێڕینه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ، ئه‌مه وته‌كانی توانا سه‌عیدی كارگێڕی به‌شی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت و ئه‌و ووتی ، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی ئه‌م چالاكییه زیاتر هاندانی یاریزانه لاوه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه دووباره كۆبونه‌وه‌ی یاریزانه دێرینه‌كانیشه بۆ نێو یاریگه و تا له‌وێوه به گڕوتینێكی به‌هێزتر له جاران كار بۆ به‌ره‌و پێش چوونی یارییه‌كه بكه‌ن .
توانا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یاریزانه لاوه‌كانیش زۆر خۆشحاڵ بوون كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین پاڵه‌وان له مه‌شقێكدا و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ڕاهێنه‌ره كۆبونه‌ته‌وه و پێكه‌وه یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقیی به كۆمه‌ڵیان ئه‌نجام داوه ، دواجار كارگێڕی تیپه‌كه ووتی ئه‌م چالاكییانه به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌فتانه هه‌وڵی ئه‌نجام دان و دووباره بوونه‌وه‌ی مه‌شقه‌كان ده‌ده‌ن .