پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌لاَته‌كانی پاڵه‌وانانی عێراق بۆ یاریی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان به‌ڕێوه چوو تێیداو كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوای 13 سه‌ركه‌وتن له دوو قۆناغی یارییه‌كان پله‌ی سێهه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
هه‌روه‌ك به‌و ئه‌نجامه‌ش میدالیایی سێهه‌می و جامی سێهه‌می پێشكه‌ش به یاریزانان كرا كه تێیدا ویسام محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌لاَته‌كان و یارییه‌كانی كۆتایی بوو .