پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی خۆی و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له له ڕاگه‌یاندنه‌كان ، قوسه‌ی هاشمی ڕاهێنه‌ر و ستافه‌كه‌ی به میدیاكان ناساند .
سه‌ره‌تایی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه به وته‌یه‌كی شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه ده‌ستی پێكرد و سوپاسی ڕاگه‌یاندنه‌كانی كرد كه هه‌میشه پردێكی به‌هێز بوون له نێوان یانه‌كه و هانده‌رانیان ، هه‌روه‌ك ووتیشی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ده‌ناسێنین كه قوسه‌ی هاشم ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م ده‌بێت و كاپتن ته‌حسین و كابپتن عه‌باس و كابتن كه‌یوان له ستافی ڕاهێنه‌ران ده‌بن و هیواشی خواست بتوانن ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ی كردویانه بۆ سه‌ركه‌وتن بێت له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق بۆ خولی نایاب ، پاشان قوسه‌ی هاشم خۆشحاڵی خۆی پیشان دا كه ئه‌و به‌رپرسییه گه‌وره‌یه‌یان داوه‌تێ و ووتیشی یه‌ك ده‌ست له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم له ستافی مه‌شقی و سه‌رپه‌رشیاران و ده‌سته‌ی كارگێڕی و یاریزانان هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین تیپه‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه خولی نایابی عێراق ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه خاوه‌ن ناو ناوبانگێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت له ڕیزی نایابی یانه‌كان یاری بكه‌ن ، له دوایی كابتن قوسه‌ی ، ویسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌یه و 15 یاریزانی وه‌رزی ڕابردومان هێشتۆته‌وه و هه‌شت یاریزانی نوێشمان بانگێشت كردووه و تیپی تۆپی پێی لاوانیش فه‌رامۆش ناكه‌ین و سه‌رجه‌میان بانگێشت ده‌كه‌ین بۆ تاقیكردنه‌وه و باشترینه‌كان دیاری ده‌كه‌ین بۆ تیپی یه‌كه‌م ئه‌وه‌ش له ته‌مه‌نه‌كانی 2003 و 2004 ده‌بێت و زیاتر له پێنج یاریزان سه‌رده‌كه‌ون .
دواتر به پرسیاری ڕۆژنامه‌نوسان كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا‌و به پێشكه‌ش كردنی درێسی فه‌رمی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كابتن قوسه‌ی هاشم كۆتایی به‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه هات .