پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ولاَتی ئه‌رده‌ن و له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا و له‌سه‌ر ئاستی تاكی كچان ، كچه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مینا حه‌سه‌ن كه تاكه یاریزان بوو نوێنه‌رایه‌تی عێراقی له‌و پاڵه‌وانێتییه و له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان كرد توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
مینا له یارییه‌كانی دا به ئاستێكی به‌رز بینرا و سه‌ركه‌وتنه‌كانی له نێو كیژه ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌و پله‌یه‌ی پێ به‌خشی .
ئه‌مه‌و دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه میدالیایی برۆنزی پێبه‌خشرا .