پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی لاوان ، ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 18 ی ته‌مووزی 2022 و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا كه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی و وه‌رزشكاران و وه‌رزش دۆستان به‌ڕێوه چوو ، خه‌لاَتی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرا .
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد ، دواتر یاریزانه پاڵه‌وانه‌كان ناسێنران و هه‌روه‌ك وتاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌ڕێز ح ، مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خوێندرایه‌وه ، پاشان قه‌ڵغانی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ، ئه‌دیب شكور ، د . دیار سدیق ، د ، عه‌لی ته‌ها ، م ، سه‌ركار حه‌مه‌خان به نوێنه‌رایه‌تی بۆرده‌كه به‌خشرایه ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه و كاروان فه‌ره‌جیش ، قه‌ڵغانی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی پێشكه‌ش به وشیار ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی لاوان كرد ، ئه‌مه‌و خه‌لاَتی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خشرایه ستافی مه‌شقی و یاریزانان و هه‌روه‌ك وتاری كاروان شێخ زیره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و شكار ئەکبەر كابتنی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه خوێندرایه‌وه و له كۆتایش قه‌ڵغانی پاڵه‌وان بوون له‌لایه‌ن وشیار ئه‌حمه‌د و ڕێباز سدیقی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه به‌خشرایه كارگێڕی یانه‌ی پیًَشمه‌رگه و ئه‌و بۆنه مێژوویه پیرۆزكرا .