پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به یارییه‌كی ئاگرین ، كوڕانی لاوه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و خۆیان گه‌یانده یاری كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان .
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 4 ی ته‌مووزی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ، لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداریان له لاوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كردوو له‌و یارییه‌داو دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن كوڕه لاوه پێشمه‌رگه‌كان سه‌رئه‌نجام و به دوو گۆڵی هه‌ردوو یاریزان ( بینه‌ر ڕزگار و موئه‌یه‌د محه‌مه‌د ) لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و خۆیان گه‌یانده یاری كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ، كه له‌و یارییه‌دا ڕوبه‌ڕوی لاوانی یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌بنه‌وه .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شدار له خوله‌كانی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق و لاوانی یانه‌كانی كوردستان له‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز بینراو له خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق له دوا قۆناغ هه‌لی گه‌یشتنی به خولی نایاب له‌ده‌ست دا‌و له خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان سه‌ركه‌وتوانه قۆناغه سه‌خته‌كانی بڕی و گه‌یشته یاری كۆتایی خوله‌كه .