پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی دا ، فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌ی ڤێستێڤاڵ ، مه‌شق و ئاماده‌كاری به فێرخوازان ده‌كات .
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر كامه‌ران محه‌مه‌د مه‌شق و ئاماده‌كاری فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری و به‌رده‌وامی مه‌شقه‌كانیان كامه‌رانی ڕاهێنه‌ر بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، فێرگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له په‌ره‌سه‌ندندایه و ده‌توانین پشت به‌م نه‌وه‌یه ببه‌ستین بۆ داهاتوو كه ده‌بنه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ده‌توانن به ئاستێكی به‌رز له پاڵه‌وانێتییه‌كان ببینرێن ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه له ئێستادا به به‌رده‌وامی مه‌شق و ئاماده‌كاری به فێرخوازان ده‌كه‌ین و مه‌شقه‌كانیش به شێوه‌ی ڤیتسیڤاڵ به‌ڕێوه ده‌چن تا یاریزانان له كه‌شێكی گونجاوی وه‌رزشی دابن .