پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 13 ی حوزه‌یرانی 2022 و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و م , شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و به‌ڕێز موسی ڕه‌ووف ، ویسام بازگ و خاتونان كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا له كارمه‌ندانی ڕابردووی یانه‌كه كه له ئێستادا خانه‌نشین كراون .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه ، دوایی به‌خێر هێنان خۆشی حاڵی خۆی نیشان دا كه له دوایی ماوه‌یه‌ك چاوی به‌و كارمه‌ندانه‌ی یانه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه كه بۆ چه‌ندان ساڵ له به‌شه جیاوازه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه خزمه‌تێكی به‌رچاویان كردووه و ئه‌وان پاڵپشت بوون بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی تیمه جیاوازه‌كانی یانه‌كه .
هه‌روه‌ك حاكم مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێدا كه یانه‌كه‌یان بۆ هه‌میشه ئه‌و تیمه كارمه‌نده له خۆبوردووه له یاد ناكات و ئه‌وان به‌شێك ده‌بن له خێزانی پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی .
دواتر بڕوانامه‌ی سوپاس و پێ‌زانین له لایه‌ن جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشكه‌ش به كارمه‌نده‌كانی ڕابردووی یانه‌كه كرا‌و به چركاندنی وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به‌و میواندارییه هات .