پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی به‌به‌شداری زیاتر له 80 یاریزان ده‌ست پێكرد .
مه‌شقه‌كانی فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له ڕاهێنه‌رانی به ئه‌زموونی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی فه‌رمی به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌فتانه چوار یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ مه‌شقه‌كانی ئه‌و فێرگه‌یه ، یاریزانان به‌شداری له چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك ده‌بنه یاریزانانی داهاتووی یانه‌كه له ئاسته جیاوازه‌كان .