زاگرۆس نانه‌كه‌لی :
ده‌ڵێن دوكه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی ئاگرێكه ،یاخود زۆرجاران مێژوو یه‌ك تروسك دیارده‌یه‌كی له‌بیرناكات و له‌وانه‌شه هه‌مان دیارده و كردار خۆی دووباره‌بكاته‌وه،كه منداڵ بووین له‌كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ژارنیشینی خۆمان یاری دوو گۆڵیمان ده‌كرد،به‌دبه‌ختی منداڵی قه‌ڵه‌و ئه‌و كات،ئه‌گه‌ر خاوه‌ن تۆپیش بوایه هه‌ر ده‌كرا به گۆڵپارێز (گۆڵچی).
ئه‌گه‌ر له رووی زانستییه‌وه شرۆڤه‌یه‌كی بۆ بكه‌ین،هه‌رچه‌نده ببورن من شرۆڤه‌كار وشیكهرهوهی وه‌رزشی نیم،به‌ڵام مرۆڤی قه‌ڵه‌و بۆ گۆڵپارێز نابێت،چونكه ده‌بێت خۆی هه‌ڵ بدات و جه‌مپی باش بێت،دواتر نابێت ببێته هێرش به‌ر،چونكه ناتوانێ رابكات به‌باشی،بۆیه قه‌ڵه‌وه‌كان ده‌توانین بڵێین له‌ژێر ده‌ستی لاوازه‌كان ده‌چه‌وسانه‌وه،ده‌زانن ته‌نها ژیان یه‌ك پێچه‌وانه‌ی هه‌یه،ئه‌ویش هه‌رده‌م لاوازه‌كان چه‌وساینه‌وه،كه‌چی لاوازه‌كانیش قه‌ڵه‌وه‌كان ده‌چه‌وسێنه‌وه!.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر روو له مێژووی تۆپی پێی بكه‌ین هه‌موو بۆچوون وشرۆڤه و مرۆڤه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه،سه‌یری كۆڵپارێزی یانه‌ی چڵسی ئینگلیزی بكه‌ن،ناوی (ویلیا‌م فۆڵك فاتی) ه،یه‌كه‌م گۆڵپارێزی یانه‌ی چڵسی بووه و كێشی (152 كغم)،پاشان كێشی ببوو به (169كغم) ،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گۆڵپارێزی یانه‌ی چڵسی بووه،یاری كریكێتیشی ده‌كرد.
ویلیا‌م فۆڵك فاتی رێكه‌وتی 12-4-1874 له‌دایكبووه،ساڵی 1905 بۆ یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی چڵسی یاری كرد،ئه‌و كێشی (165كغم) بوو،درێژیشی (187سم) بوو،یانه‌ی چڵسی بۆندێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شیفڵد یۆنایتد كرد به (50) پاوه‌ند بۆ گواستنه‌وه‌ی ویلیا‌م فاتی،یاخود ویلیامی گه‌وره‌كه،كه به‌وه به‌ناوبانگ بوو،خاوه‌ن كه‌سایه‌تێكی به‌هێزبوو،هه‌روه‌ها هاوار و سه‌رزه‌نشتی یاریزانه‌كانی هاوڕێی ده‌كرد،كاتێك یارییان باش نهركردبوایه،زۆرجاران لێیده‌دان،هه‌روه‌ها كاتێك ویلیا‌م یاری هه‌بوایه،دوو خوێندكاری زانكۆیان بۆ ده‌هێنا له‌لای راست وچه‌پی ستوونی گۆڵه‌كه ده‌وه‌ستان وتۆپییان بۆدههێناوه،هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به تیپی به‌رانبه‌ر بڵێن گۆڵ داخراوه،بۆیه بۆ (9) یاری له‌سه‌ر یه‌ك گۆڵی ویلیا‌م به پاكی مایه‌وه،ته‌نانه‌ت گۆڵپارێز (پیته‌ر چیك) ئه‌م ژماره‌ی نه‌شكاندوه.
ویلیا‌م فۆڵك فاتی وه‌ك پیشه‌گه‌ر بۆ یانه‌كانی شیفڵد یۆنایتد و برادفۆر و چڵسی یاریكردووه،(299) یاری بۆ یانه‌ی شیفڵد یۆنایتد كردووه له‌ساڵی 1894 تا ساڵی 1905، هه‌روها ساڵی 1905 تا ساڵی 1907بۆ یانه‌ی چڵسی (34) یاریكردووه، له‌ساڵی 1907 تا ساڵی 1908 بۆ یانه‌ی برادفۆردستی (22) یاریكردووه،ویلیا‌م له‌رێكه‌وتی 1-5-1916 به‌نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی (42) كۆچی دوایی كرد.