پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شقی بۆ یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوعله‌ی یه‌مه‌نی ئه‌نجام دا .
له درێژه ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 19 ی شوباتی 2022 ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوعله‌ی یه‌مه‌نی ئه‌نجام دا كه بڕیاره كاتژمێر 9:00 ی شه‌وی یه‌ك شه‌ممه 20 ی شوباتی 2022 ئه‌نجامی بدات .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی یانه‌ی داركلیپی به‌حرێنی ببڕێت و ده‌یه‌وێت له‌م یاریه‌ی دا قه‌ره‌بووی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بكاته‌وه تا بگاته قۆناغی داهاتووی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌ه‌كانی عه‌ره‌بی .