پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له ستافی نوێی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ، شاندێكی یانه‌ی وه‌رزشی پیێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆكی یانه ، خاتوو كه‌لسووم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د و ویسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێریان كرد و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی نوێی یانه‌كه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كران .
له‌و دیداره وه‌رزشیه‌دا كه گۆڤه‌ند عه‌بدول خالق ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌ی بوو ، سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی هه‌ولێر به ناوی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووباره پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له ستافی نوێی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر كردوو دووپاتی كرده‌وه كه وه‌رزش واته په‌یوه‌ندی و گیانی پێكه‌وه بوون ، هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌میشه یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌رگای والاَیه بۆ یانه‌كان و له نێویشیاندا یانه‌ی هه‌ولێر كه یه‌كێكه له یانه‌كانی كوردستان و خزمه‌تی به‌رچاوی به گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراق كردووه و ده‌بێت هه‌مووان پاڵپشت بین تا یانه‌كه به دره‌وشاوه‌یی بمێنێته‌وه ، به‌ڕێزیان باسی له پرۆتۆكۆڵی په‌یوه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ولێر كردوو به گرنگی زانی پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ به‌ره‌و پێش چوونی وه‌رزش و وه‌رزشكاران .
لای خۆشییه‌وه وه‌لید عاره‌ب وێڕایی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شاندی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له نێویاندا جێگری سه‌رۆكی یانه كه هه‌میشه پاڵپشتێكی تایبه‌تی وه‌رزشكاران بووه ، دووپاتی كرده‌وه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ خزمه‌تی به‌رچاو بێ وێنه‌ی به وه‌رزش كردووه و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی به گرنگ زانیووه و تێی ڕوانیوه له نێویاندا تیپی باله كه خۆی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه خزمه‌تی ناوی پێشمه‌رگه و یانه‌كه‌ی شاری سلێمانی كردووه كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵی ئه‌و بووه وه‌ك وه‌رزشوانێكی كورد و شاری هه‌ولێر ، هه‌روه‌ك وه‌لید عاره‌ب پاڵپشتی وته‌كانی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كردوو به گرنگی زانی پرۆتۆكۆڵی له یه‌ك گه‌یشتن واژۆ بكه‌ن و ته‌واوی هاوكارییه‌كانی یه‌كدی بكه‌ن .
دواجار هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێره و به پێچه‌وانه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر له شاری سلێمانی یه كه ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری خه‌مخۆری وه‌رزشه له یانه‌كاندا بۆ خزمه‌تی زیاتری وه‌رزشكاران و به‌ره‌و پێشچوونی یارییه‌كان .
له كۆتایش قه‌ڵغانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌رێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشكه‌ش به د . وه‌لید عاره‌بی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كرا‌و هه‌روه‌ك سه‌رۆكی یانه‌ی ناوبراو قه‌ڵغانی یانه‌كه‌ی قه‌لاَو مناره‌ی پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد و ئه‌و دیداره پڕ به‌رهه‌مه وه‌رزشییه به كۆتاهات .