پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هەردوو هەڵبژاردەی تونس و جەزائیر ڕكابه‌رییان لەسەر بردنەوەی نازناوی جامی عه‌ره‌ب كرد .
لەسەر یاریگەی ئەلبەیت لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و بە ئەمادەبوونی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی عەرەب لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و تونس بەڕێوە چوو .
له یارییه‌كه‌دا و تا كاتی زیاتكراو هیچ كام له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كان نه‌یان توانی تۆڕی گۆڵی یه‌كدی بهه‌ژێنن و تا له خوله‌كه‌كانی كۆتای هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائر توانی به دوو گۆڵ یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتابهێنێت و جامی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌رز كرده‌وه .