پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ناوه‌ندی لاوانی به‌كره‌جۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی عێراق - لقی سلێمانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان و به‌به‌شداری یاریزانانی ( سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، كه‌لار ، بازیان ، پێنجوین ، خورماڵ و پیره‌مه‌گرون ) ئه‌نجام دا ، ئه‌مه‌و له دوایی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕۆژین ئه‌كره‌م و ڕه‌نجده‌ر ڕه‌فیق بۆ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه مانه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام ڕۆژین ئه‌كره‌م توانی نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی دووه‌میش بۆ یاریزان ڕه‌نجده‌ر ڕه‌فیق بوو ، پاشان و دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كه جامی یه‌كه‌می به ڕۆژین ئه‌كره‌می یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دراو جامی دووه‌میش بۆ ڕه‌نجده‌ری هاو یانه‌ی بوو .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی ڕۆژین ئه‌كره‌م یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ناوه‌ندی لاوانی به‌كره‌جۆ وه‌ك نه‌ریته هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجامی دا‌و خۆش به‌ختانه‌ش یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان سه‌ركه‌وتووبن و پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌مان به‌ده‌ست هێنا .
ڕۆژین ووتیشی پیرۆزبایی له خۆمان و یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هیوادارین پاڵپشتییه‌كان زیاتربن تا له پاڵه‌وانێتییه‌كانی كوردستان و عێراق ئه‌نجامه‌كان بۆ یانه‌كه‌مان و شاری سلێمانی به‌ده‌ست بهێنین .