میسی لەبالۆن دۆر دەتوانێ هەڵە مێژووییەكەی قەرەبوو بكاتەوە؟!.



زاگرۆس نانەكەلی -

لە وانةیە بیرتان بۆ شتێك بچێت پەیوەندی بە ستوونەكەم نەبێت،ئەویش خەڵاتی بالۆن دۆر بێت،نەخێر ئێوە و منیش دەزانین ئەگەر ئەم شەو میسی بالۆن دۆری حەفتەمی بردەوە،تا مێژوویەكی دوور ودرێژ بێ ركابەر دەبێت،لەوانەشە لە ئایندەیەكی نزیك ئەستێرەیەك لە هەسەرەكانی تر بێت ومیسی و كریستیانۆ وئەوانی تر بەجێ بهێڵێ!.

ئەوەی من باسم دەكەم پەیوەندی بە بردنەوەی میسی نیە لە بالۆن دۆر،هەروەها پەیوەندی بە خەڵاتی بالۆن دۆریش نیە،تەنها پەیوەندی بە خودی میسی هەیە،پارساڵ لە ڕێكەوتی 25-11-2020 ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان ماڕادۆنا كۆچی دوایی كرد،جیهان سەرەڕای ڤایرۆسی كۆڕۆنا جیهانی تەنی بوو،كەچی دڵگران و گەرمتر باسی ماڵئاوایی ماڕادۆنا بوو،دوو رۆژ زیاتر ئامادەكاری بۆ رێوڕەسمی ناشتنی ماڕادۆنا كرا،من گوتم میسی یەكێك دەبێت لە ئامادەبوانی رێوڕِەسمی ماڕادۆنا،لەبەر چەند هۆكارێك،هاونیشتمانی خۆیەتی،راهێنەری بووە،هاوڕێی بووە،ماڕادۆنا هەردەم پاڵپشت وهاندەری بووە،سەرەڕای ئەوانەش،میسی دەبوایە ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی ئاڵای شكۆمەندی لە ماڕادۆناوە بۆ میسی،هەرچەندە لەدوای ماڕادۆنا چەندین ئەستێریەك بەدیاركەوتن،بەڵام وەك میسی و كریستیانۆ  نەبوون،بەڵام میسی گەورەترین هەڵەی مێژووی تۆپی پێ وهەڵەی مێژووویی ژیانی خۆی كرد،كاتێك ماڕادۆنا بەبێ میسی بەخاك سپێردرا!،بۆیە تاجی شكۆمەندی میسی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دواخراوە،چونكە ماڕادۆنا لە رێكەوتە تا ئێستای 29-11-2021 دەكاتە ساڵێك و چوار رۆژ،میسی ئەم شكۆمەندییەی بۆ دواخرایە،ئەم شەویش شەوێكی رووسپی كردنەوە و مێژووییە بۆ میسی.

میسی یەكێك لەهۆكارەكانی ئامادە نەبووی بۆ رێوڕەسمی بە خاك سپاردنی ماڕادۆنا،بەهۆی سەرقاڵی بوونی بوو بە یانەی بەرشلۆنە،چونكە میسی با روونتر بڵێین بەرشلۆنەی بە ماڕادۆنا نەدا،كەچی ماڕادۆنا ماڵئاوایی كرد ومیسی یش لە بەرشلۆنە دەكرا!!!.

ئەو باجە بۆ میسی زۆر قورس بوو،چونكە میسی متمانەی خەڵكی ئەرژەنتینی لەدەستدابوو،توڕەبوونیان بۆ ئامادەنەبوونی ناشتنی ماڕادۆنا،هەروەها سستی و نەبوونی ئەنجام لە ریزی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین،بۆیە دەكرێ ئەم شەو بۆ میسی گەڕانەوەی متمانە و چاك كردنەوەی هەڵە مێژوویەكەیە،ئەویش گەر ئەم شەو میسی خەڵاتی بالۆن دۆری حەوتەمی بەدەست هێنا،باشتیرین قەرەبوو كردنەوە،ئەم بالۆن دۆرە پێشكەشی رۆحی ماڕادۆنا بكا.



PM:07:15:29/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 1596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌