پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری به ئه‌زموون به‌ڵێن حه‌یده‌ر له مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دان و بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوو ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن .
كیژه تێنس زانه‌كانی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵه‌كانی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له یه‌كه مه‌شقییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی چڕِ به‌رده‌وامن و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و له پلانی ڕاهێنه‌ره‌و ئامانجێتی نازناوی وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به‌و ئاماده‌كاریانه‌یان به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی چڕ و به‌رده‌وام له ئاماده‌كاری دایه و پلانی جێگیرمان هه‌یه بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی یاریزانانی تیمه‌كه‌مان و ده‌مانه‌وێت نازناوی وه‌رزی نوێ به‌ده‌ست بهێنین .
به‌ڵێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ( ئه‌ژین و ئه‌وین و ئه‌سما و مینا ) له تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ن و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزن بۆ خوله‌كانی كوردستان و عێراق .
دواجار به‌ڵێنی ڕاهێنه‌ر سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌میشه پاڵپشتیانن و هانیان ده‌ده‌ن بۆ مه‌شقی زیاتر و ئاماده‌كاری زیاتر و ئه‌و پاڵپشتی و هاندانه‌ی یانه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند به تایبه‌ت به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان كه له نزیكه‌وه چاودێریان ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی تیمه‌كه‌یان .