پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ولاَتی قه‌ته‌ڕ و له ڕكابه‌رییه‌كانی پالاَوتنی مۆندیالی 2022 ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ یه‌كێك له یارییه‌كانی ئه‌و پالاَوتنه بۆ كیشوه‌ری ئاسیا به‌ڕێوه چوو تێیداو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میوانداری له هه‌ڵبژارده‌ی سوریا كرد .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و یارییه‌دا و له گێمی یه‌كه‌م هیچ كام له هه‌ڵبژارده‌كان نه‌یان توانی تۆڕی گۆڵی یه‌كدی بهه‌ژێنن ، به‌لاَم جیاواز له‌و گێمه و گێمی دووه‌م به یارییه‌كی ئاگرین بوو دوایی ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 79 عومه‌ر سۆمه‌ی سوری گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد ، ئه‌مه‌و یاریزانانی شێره‌كانی ڕافده‌ین بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه و تا له خوله‌كی 85 و به لێدانی په‌ناڵتی ئه‌میر عه‌مار گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی تۆمار كرد .
پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كه و له ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان عێراق به كۆی 4 خاڵ پله‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه و سوریاش خاوه‌ن ته‌نیا 2 خاڵه و له كۆتا ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانه .