پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ یارییه‌كانی جام و خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق .
ئه‌مه‌و دوایی گه‌یشتنی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به شاری نه‌جه‌ف و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كفل ، یاریزانانی تیپه‌كه‌ی شاری ڕۆشنبیران دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی قاسم ئه‌نجام دا كه بڕیاره له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11 ی تشرینی دووه‌می 2021 ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی 32 ی جامی یانه‌كانی عێراق .