پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له پایی ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌ی به گۆڕه‌پانی وه‌رزشی ده‌كات ، ڕێكخراوی هه‌ڵۆی ڕه‌ش بۆ هونه‌ری جه‌نگی قه‌ڵغانی شكۆمه‌ندی پێشكه‌شی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له ڕائد سه‌روه‌ر مه‌جید سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌ڵۆی ڕه‌ش ، له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد له پایی ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌ی به گۆڕه‌پانی وه‌رزشی ده‌كات و ماندووبوونه‌كانی ئه‌وانی به‌رز نرخاند ، هه‌روه‌ك ده‌ست خۆشی و ستایشی له به‌شی ژمێریاری یانه‌كه كرد كه ماندوو نه‌ناسانه كاره كارگێڕییه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ئه‌وانی به سه‌ربازانی ون وه‌سفكرد .
ئه‌مه‌و له‌پای ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه قه‌ڵغانی شكۆمه‌ندی ڕێكخراوه‌كه‌یانی پێشكه‌ش به مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و خاتوو خۆشه‌ویست مه‌حمود لێپرسراوی دارایی و ته‌حسین عه‌زیز ، زه‌رده‌شت عوسمان و فه‌رهاد جه‌مال له به‌شی ژمێریاری یانه كرد .
پاشان مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی ده‌ست خۆشی له سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه و ئه‌ندامانیان ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وانی به‌رز نرخاند له خزمه‌تكردن به سه‌ربازه ونه‌كان و هیوایی خواست هه‌میشه ڕێكخراوه‌كه‌یان به‌ره‌و پێشبچێت بۆ خزمه‌ت كردن به سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌ت به ولاَت ده‌كه‌ن .