پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوبه‌شی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی یه‌كێتیه‌كه خولێكی ناوبژیوانی له شاری موسل ساز كرد .
له خوله‌كه‌دا 20 ناوبژیوان له ئاسته‌كانی پله دوو پله سێ به‌شداریان كردوو تێیداو له‌لایه‌ن هه‌ردوو وانه‌بێژ ( ئه‌سعه‌د ئیسماعیل و فه‌رحان ناصر ) وانه‌كانی به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی وترانه‌وه ، ئه‌مه‌و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی یارییه‌كه ووتی ، شاری موسڵ میوانداری له دوو چالاكی كرد كه یه‌كه‌میان ئه‌نجام دانی خولێكی ناوبژیوانی بوو وه دووه‌م چالاكیش به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق بوو بۆ ئاستی لاوان ، ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م خوله به‌به‌شداری 20 ناوبژیوان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ڕێوه چووه و یاساكانی ناوبژیوانی و شێوازی به‌ڕِێوه بردنی یارییه‌كیان بۆ ڕونكراوه‌ته‌وه .
دواجار ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ووتیشی خوله‌كه ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاندوو له كۆتایش بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی درا به به‌شداران .