پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق دووباره مێژوویه‌كی پرشنگداری وه‌رزشی بۆ خۆی نوسییه‌وه و یاریزانان و هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه قه‌ڵغانی خولی پله یه‌كی كوردستان یان به‌رز كرده‌وه .
له مه‌راسیمێكی وه‌رزشی دا و به ئاماده‌بوونی هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كێتییه‌كه و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی ئاینی و وه‌رزشكاران و وه‌رزش دۆستان و تیمی تۆپی پێی یانه‌كه ، قه‌ڵغانی كولی پله یه‌كی كوردستان و میدالیاكانی پله‌ی یه‌كه‌م پێشكه‌ش به یاریزانانی یانه‌ی سه‌ید سادق كرا كه له وه‌رزی 2020 - 2021 توانیان نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن .