پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان و به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتییه‌كه و ڕێكخراوی CDO كۆتایی هات به خولی داوه‌رانی یاری تۆپی باله له شاری سلێمانی كه ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاند .
خوله‌كه به‌به‌شداری 26 داوه‌ر كه 6 خاتوون و 20 پیاو بوون به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی و له‌لایه‌ن وانه‌بێژ شوان عه‌لی له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا وانه‌كانی وترانه‌وه و دوایی كۆتاهاتنی وانه‌كانی خوله‌كه‌ش به‌شداران به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا .
ئه‌مه‌و له پاش كۆتاهاتنی خوله‌كه و دوایی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی به‌شداران بڕوانامه‌ی تایبه‌تی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان پێشكه‌ش به داوه‌رانی به‌شدار كرا ، مه‌راسیمی دابه‌ش كردنی بڕوانامه‌كان سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دوو شه‌ممه 20 ی ئه‌یلولی 2021 و له نێو هۆڵی ڕێكخراوی CDO و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كودستان و سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه و مامۆستا به‌كر مسته‌فا ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ری ڕێكخراوی CDO به‌ڕێوه چوو هه‌روه‌ك هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌شدارانیان خواست و به‌ڵێنیان دا كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی داوه‌رانی یاری باله بكرێت .