پێشمه‌رگه سپۆرت - ميران محمد
شڤان عوسمان پاڵه‌وانه جیهانییه‌كه‌ی یاری كاراتێ پاش به‌شداریكردنی له پالاَوتنی كاراتێی ئۆڵۆمپیاد كه له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕ‌نسا به‌ڕێوه چوو گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی و بێ وچان و ماندوو نه‌ناسانه بۆ هاوكاریكردنی خێزانه‌كه‌ی ڕووی كرده گونده‌كه‌یان بۆ دروێنه و كاره كشتوكاڵیه‌كانی خێزانه‌كه‌یان كه له گونده‌كه‌یان بره‌وی پێده‌ده‌ن .
شڤان بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، خێزان و دایك و باوكم زۆر لا گرنگتره له گه‌شت و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت و ده‌م توانی وه‌ك هه‌ر تاكێكی ئه‌م جیهانه نه‌گه‌ڕامایه‌ته‌وه و له هه‌ر ولاَتێك داوای مافی په‌نابه‌ریم بكردایه .
ئه‌و ووتیشی پێنج هاوڕێی خۆشه‌ویستم له ولاَتی ئه‌ڵمانیاوه بۆ سه‌ردانم هاتنه شاری پاریس و داوایان لێكردم كه جێیان نه‌هێڵم و گه‌شتیان له‌گه‌ڵ بكه‌م بۆ ولاَتی ئه‌ڵمانیا و هه‌ر له‌وێش نیشته جێ ببم ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیم بۆ هاوڕێكانم نه‌م توانی خۆشه‌ویستی دایك و باوكم له یاد بكه‌م و ئه‌وان پێویستیان به منه و ده‌بێت هاوكاریان بكه‌م هه‌ر بۆیه ڕاسته‌وخۆ دوایی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه گه‌ڕامه‌وه شاری سلێمانی و له ئێستاشدا كه وه‌رزی دروێنه‌یه له گوندی چناره‌ی شێخه‌ڵمارێن له شارباژێڕی سه‌ركه‌شه‌وه كاره‌كانم ئه‌نجام ده‌ده‌م و هاوكاری دایك و باوكم و بنه‌ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌م .
شڤان وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا كه خه‌ونی زۆره و وه‌ك خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت وه‌ك یه‌كێك له خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ كه له پێشه‌نگی خوێندكارانه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزشه‌كه‌ی له یاد ناكات و ده‌یه‌وێت له پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوودا ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت هه‌ربۆیه به‌ڵێنی داوه كۆڵ نه‌دات و هه‌میشه مه‌شقه‌كانی درێژه پێبدات .
دواجار ئه‌و كوڕه جوتیاره سوپاسی یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ره‌كانی و هاوڕێكانی كرد كه زۆر هاوكاری ده‌كه‌ن و پاڵپشتی ده‌بن بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی كه ئه‌وه‌ش هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ویستی خوای گه‌وره .