پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، ئه‌كادیمیای باله‌ی یانه‌كه‌ی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه كرده‌وه .
د. عه‌لی ته‌ها ، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌كادیمیاكه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت به‌م شێوه‌یه دوا :
له‌سه‌ر بنه‌مایی جیهانی یاریزانان دیاری ده‌كرێن .
80 یاریزان به‌شداریان له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد .
تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر كارامه‌ی جه‌سته و دیاری كردنی بالاَ و توانای جه‌سته‌ییه‌كان بوو .
ته‌واوی به‌شداران فۆرمی ته‌ندروستیان وه‌رگرت و ته‌واوی ئه‌و تاقیكردنه‌وه ته‌ندروستیانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه دیاری كراوه .
یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه بۆ ته‌واوی یاریزانانی كوردستان بوو دووه‌م تاقیكردنه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ یاریزانانی خواری عێراق ده‌بێت .
به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تیمێكی ڕاهێنه‌ران تایبه‌ت به فێرگه‌كان له ولاَتی ئێرانه‌وه دێنه شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رانی خۆمان له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو مه‌شقه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین .
دوا جار ، دروست كردنی فێرگه‌ی باله‌ی كچان له پلانی داهاتوومان ده‌بێت .