پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سێهه‌م یاری خۆی له قۆناغی پالاَوتن بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی یانه‌ی دهۆك .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی دهۆك و كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 14 / 2 / 2021 و ئه‌نجام دراو تێیداو یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه توانیان به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ، گۆڵه‌كانی یانه‌ی دهۆك له ڕێگه‌ی یاریزان ( سیابه‌ند عگید ) و له خوله‌كه‌كانی 18 و 20 ی گێمی یه‌كه‌م تۆمار كران .
له‌گه‌ڵ ئه‌و شكسته‌شی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به كۆی 6 خاڵ توانی خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی داهاتووی خوله‌كه كه له‌و قۆناغه یانه‌كانی دهۆك و نه‌ورۆزیش هاوتیمی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانین .