پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری خۆی له قۆناغی هه‌شت تیمی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی له ڕكابه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غدادی برده‌وه .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 13 / 2 / 2021 و به فیكه‌ی ده‌ست پێكی ناوبژیوان هیشام به‌كر و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی وه‌رزشی و هانده‌رانی یانه‌ی وه‌رزشی پێَشمه‌رگه به‌ڕِێوه چوو .
گێمی یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ست پێكی یاری ، یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاست و ئه‌نجام و پاڵپشت به هانده‌رانی تیپه‌كه‌یان توانیان به ئه‌نجامی 30-28 خاڵ براوه‌بن .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا ئاستی یاریزانان له لوتكه‌ی به‌هێزی مایه‌وه خاڵ له دوایی خاڵ پێكه‌وه ده‌ڕۆشتن تا دواجار پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به هه‌مان شێوه و به 27-25 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
گێمی سێهه‌می یارییه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بالاَده‌ست بوون به‌لاَم له دوا خاڵه‌كانی گێمه‌كه‌دا یاریزانانی شوڕته توانیان ئه‌نجامی خاڵه‌كان هاوسه‌نگ بكه‌نه‌وه و به پێشكه‌وتنیان بردنه‌وه‌یان به ئه‌نجامی 23-25 خاڵ مسۆگه‌ر كرد .
گێمی چواره‌م بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی جیاواز بوو دوایی ئه‌وه‌ی ته‌واوی یاریزانان به ئاستی ڕاسته‌قینه و به‌هێزیان كۆنترۆِِڵی یاریه‌كه‌یان كردوو به ئه‌نجامی 25-19 خاڵ ئه‌و گێمه‌شیان یه‌كلاكرده‌وه و توانیان بردنه‌وه‌ی سێهه‌می له‌سه‌ر یه‌ك له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 9 خاڵ به‌رز كرده‌وه ، به‌و ئه‌نجامه‌ش بوونه یه‌كه‌م یانه‌ی لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه له قۆناغی یه‌كه‌می هه‌شت تیمی دا .
هه‌ر له یارییه‌كانی سێهه‌م ڕۆژی خوله‌كه جه‌یش به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له سه‌ناعه‌یان برده‌وه و به‌حری به‌سره‌ش له حه‌بانیه‌ی برده‌وه ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان به 3-1 گێم كۆتایی هات .
دواجار یانه‌ی غازی شاری به‌سره و هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌وه و یانه‌ی غاز به ئه‌نجامی 3-0 گێم بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .