پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی ( مام ) له زانكۆی سلێمانی خولی په‌ره‌پێدانی تواناكانی ڕۆنامه‌نوسانی وه‌رزشی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له دووه‌م ڕۆژی خوله‌كه ، دوو وانه له‌سه‌ر شێوازی ( دروست كردنی گێرانه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرت له شه‌ش خاڵدا و له‌لایه‌ن مامۆستا به‌رهه‌م خالید ) ه‌وه باس كران .
له دووه‌مین وانه‌ی خوله‌كه ( دكتۆر سه‌مه‌د قادر له‌سه‌ر شێوازی دروست كردنی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی و ئاماده‌كاری بۆ (لایڤ ) ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی كرد ) و به شێوه‌یه‌كی تیۆری و پراكتیكی وانه‌كانی وته‌وه .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی عێراق و به چاودێری دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و پاڵپشتی مه‌كته‌بی به‌ڕێز شێخ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خوله‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه .