هه‌واڵ - وێنه‌ : پێشمه‌رگه‌ كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ بۆ 12 خاڵ زیاد كرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا و به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ گێمی‌ بێ‌ وه‌لاََم له‌ یانه‌ی‌ دووكان یان برده‌وه‌.

ئه‌و یارییه‌ له‌ پێنجه‌م ڕۆژی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پیێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام دراو پیشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ ئاستێكی‌ به‌رز بینران و توانیان یه‌كلایه‌نه‌ و به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ گێَمی‌ بێ‌ وه‌لاَم چواره‌م سێ‌ خاڵی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و كۆی‌ خاڵه‌كانیان بۆ 12 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و حه‌بانیه‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم له‌ یانه‌ی‌ مه‌سافی‌ شیمالیان برده‌وه‌ و هه‌روه‌ك شورته‌كانی‌ به‌غدادیش سه‌ناعه‌یان توشی‌ شكست كرد و به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم ئه‌و یاریه‌یان یه‌كلاكرده‌وه‌ .


PM:08:02:08/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌