پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان و له هه‌فته‌ی سێهه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و له نێو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ره نمونه‌ییه‌كه‌ی ئه‌و یانه‌یه بوونه میوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان .
له‌و یارییه‌دا كه له كه‌شێكی ساردوو باراناوی دا به‌ڕِێوه چوو تێیداو دوایی 90 خوله‌ك له كاتی یاسایی هه‌ردوو تیم به گۆڵێك یه‌كسان بوون و به خاڵێك یاریگه‌یان جێهیشت .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی كرده چوار خاڵ له سێ یاری دا .