ئارنۆڵد و یاری لەشجوانی - باسی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ ده‌كات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

زۆرن  ئەوانەیی  لەخولیایەك  زیاتریان  ھەیە و ئیرادەیەكی  بەھێز  پاڵپشتیانە  كە ئەبێتە  ھۆی  ئەوەی  ئەو حەزەی  ھەیانە  ببێت  بە  ئامانج  و  بە ھیواو  ئامانجەوە  بژین  تا  سەركەوتن  بەدەست  دێنن .

ئێمەی  كەسانی  ئاسایی   پێویستە ھەردەم  كەسانی  بەتوانا  بێنینە پێش چاوی خۆمان كە ئەوانیش  وەك  ئێمە  ھەر لە یەكەم  ھەنگاوە وە  دەستیان  پێكردوە كە پێویستە   بەئارامی و  لەسەر  خۆیی  ھەنگاوی  بۆ  بنێین و  كە پلان و بەرنامەی  دڕێژخایەنمان  ھەبێت  بۆی ، وەرزشیش وەك ھەموو ئەركەكان و  پێداویستییەكان  پێویستی  بە بەرنامە  ڕێژی و پلان  ھەیە بۆ  دروستكردنی  جەستەیەكی  چالاك  و تەندروست  و  لەھەمان  كاتیشدا  گەر  كەسەكە  بیەوێ  خولیای  بەناوبانگی  و  بوون  بە ئەستێرەیی  ھەبێت ، ئەوكات  ھەردوو  ئامانجەكەی  بەدەست  دێنێت ھەم لەش ساغی و  ھەم بەناوبانگی   لەھەمان كاتدا بێگومان  ئەو  ئەستێرانەی  دەردەكەون  لە دونیای  وەرزش و دونیای  بزنس و  ھەموو بوارەكان  بەھەوڵدان  و ھەنگاوی    ئارامی  بووە .

ئەستێرەیەكی  وەرزشی  كە زۆر  جار  بوەتە مایەی  سەرنجمان چ  لە  بواری  فیلم  یاخود چ لەبواری  وەرزش و لەشجوانیدا   كە  سەرسام بوین  ھەمووكات  پێی  ئارنۆڵد شوارزینگره‌ كەبەھەوڵدان و پشوو دڕێژی  و  چەندین  نەھامەتی  گەشتووە  بەوەی  چەندین خەڵات  بەدەست بێنێ  لەھەردوو بواردا، ئارنۆڵد  لەبنەماڵەیەكی ئەمەریكی  نەمساوی  گەورە بووە ، بەشێكی  زۆری  ژیانی  بۆ  وەرزش و  یاری لەشجوانی  تەرخان  كردوە ، ئارنۆڵد  سەبارەت  بە  باری  دارایی  ماڵەوەیان  باس دەكات و  دەلێ و  ھەموو كات  كەمی و نەبوونی  پارە كێشە  بووە  لەمالیان ،بەڵام  ئەم  كەمی  داهاته‌  ڕێگر نەبووە  لە حەزو  ئارەزوەكانی ،سەرەتای  دەركەوتنی ئەگەرێنێتەوە  بۆ تەمەنی  ١٥ ساڵی و پێش  ئەوەشی  ببێتە یاریزانی لەشجوانی  ،
یاریزانی  تۆپی  پێ بووە .

ئاڕنۆڵد  توانی  لە تەمەنی  ٢٠ ساڵیدا  ببێتە  خاوەنی  خەڵاتی وەرزشی  خۆی خەڵاتی «Mr  universe» بەرز بكاتەوە پاشتریش  لەسەر  ھەمان  ئاستی  بەرزی  بەردەوام  بوو   توانی  بۆ  حەوت  جاری  لەسەر یەك  مەدالیای  "Mr olympia"بباتەوە و ھەگبەی  خەڵاتەكانی  پێ  دەوڵەمەندتر  بكات  .

ئارنۆڵد  بەیەكجاری  بەرەو  ئەمەریكا  بەرێ  كەوت  لەو كاتەی كە تەمەنی  ٢١ سال بوو ، بوو بە ھاورێی  زۆرانبازی  سۆپەر  ستاری جیھانی  « بیلی  گراھام» دواتر  لەتەمەنی  ٢٣ ساڵیدا  بەشداری كرد لە پالەوانیەتی   « Mr olympia » لە نیۆرك و  توانی  بۆ یەكەم  جار   ئەو  نازناوە   بەرزبكاتەوە ، ئاڕنۆڵد  پاش ئەو  نازناوە توانی  بۆ  ھەفتەی   جاڕێ  لەسەریەك   ئەو پاڵەوانیەتییە  بباتەوە ، ئارنۆڵد پاش  ئەوەی  كەبەیەكجاری  خۆی  خانەنشین  كرد ، ھەروەك  ئەستێرەیەك  سەیر  دەكرێت  لەبەر ئەوەێ  خاوەنی  كۆمەلێك  گۆڤار و ھۆڵی  تایبەت  بە  لەشڕێكی و  لەشجوانییە  ، ئارنۆڵد  ھەتا  ئێستاش  سەكردایەتی   ژمارەیەك  پاڵەوانێتی و  پێشبركێی  جیھانی  كردوە ، بۆ ماوەی  چەند  ساڵێك ستونی  دەنوسی  بۆ  ھەر ێەك  لە گۆڤارە  بەناوبانگەكانی  تایبەت  بە  لەشجوانی  وەك   گۆڤاری Flex و     « Muscle  , fitness» پاش  ئەوەی  وەك  حاكم  ھەڵبژێرا  كرا  بە  سەرنوسەری  گشتی  ھەردوو  گۆڤارەكە  مانگانە  دوو لاپەرەی  تەرخان  دەكات    بۆ باس كڕدن  لەسەر  ئارنۆڵد كە بابەتەكان  بە ناوی « پاشا »  ناوی دەبەن .


PM:05:39:14/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 3312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌