پێشمه‌رگه سپۆرت -
به چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان یانه‌ی وه‌رزشی خورماڵ دووه‌مین پاڵه‌وانێتی كاراتێی بۆ یانه‌كانی كوردستان ڕێك خست ، پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری تیپی كاراتێی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، پیره‌مه‌گرون ، بازیان ، په‌یام ، خورماڵ ، قه‌ره‌داخ ) بوو تێیداو یارییه‌كان بۆ ئاسته‌كانی ( خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ ) دیاری كرابوون و دوایی ئه‌نجام دانی چه‌ندین یاری به‌هێز له نێوان یاریزانانی یانه‌كان سه‌رئه‌نجام كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌و ئه‌نجامی تیمه‌كه‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دوا و ووتی ، تیپه‌كه‌مان زۆر باشه و ئاماده‌كاری پێویستی هه‌یه كه به سوپاسه‌وه هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر ( شاخه‌وان ئه‌حمه‌د و به‌ختیار ئه‌حمه‌د ) وه‌ك ڕاهێنه‌رانی تیمه‌كانی كۆمیته و كاتا زۆر به شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌كارییه‌كان به یاریزانان ده‌كه‌ن و له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش په‌نجه‌یان خسته سه‌ر برینه‌كان و هه‌ڵه‌كان دیاری كران .
هه‌روه‌ك مورادی ئاماژه‌ی پێدا كه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا شه‌ش یانه به‌شداریان كردووه و به‌لاَم حه‌وت تیم بوون ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی خورماڵ خۆی به دوو تیم به‌شاری كردووه هه‌ربۆیه به‌هۆی زیاتر بوونی یاریزان ئه‌و یانه‌یه توانی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی دووه‌میش بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو وه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی په‌یام و پیره‌مه‌گرون -یش پله‌ی سێهه‌میان دووباره به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ر سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌رسه‌لان مورادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئێستادا چه‌ندین یانه هه‌وڵی پێشكه‌وتن ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت یاریزانی به‌هێز پێبگه‌یه‌نن هه‌ربۆیه پلانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی -یش هه‌ربۆئه‌وه‌یه كه زۆرترین یاریزانی به‌هێز له پاڵه‌وانێتیه‌كان به‌ده‌ربخات و له‌سه‌ر ئاستی عێراق ژماره‌ی قورس بن .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتی عێراق ، ئه‌و ڕاهێنه‌ره ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری به‌رده‌وامی ده‌بێت و بڕیاره تا واده‌ی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عێراق چه‌ندین یاری دۆستانه‌ی دیكه ئه‌نجام بده‌ین و له هه‌فته‌ی داهاتووش میوانداری له به‌شی كاراتێی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ ده‌كه‌ین و یارییه‌كی دۆستانه‌یان له نێو هۆڵی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مێژوویه‌كی پڕ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق هه‌یه و پلانی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ست كه‌وت و نازناوانه .