پێشمه‌رگه سپۆرت -
به چاودێری به‌ڕِێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی و به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد .
پاڵه‌وانێتیه‌كه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 8 / 10 / 2020 به ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد و بڕیاره یارییه‌كانی ماوه‌ی نۆ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ( ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ) جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی شاری سلێمانی ده‌بێت و یاریزانان ماوه‌ی نۆ ڕۆژ كه به شێوازی كلاسیك و 75 خوله‌ك و له‌گه‌ڵ زیاد كردنی 30 چركه یارییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه جگه‌له یاریزانان ( زۆزگ سه‌لاَح ، ئاكار عه‌لی و ئه‌حمه‌د جه‌زار ) كه له قۆناغی دووه‌م یاری ده‌كه‌ن ته‌واوی یاریزانانی دیكه به‌شداری قۆناغی یه‌كه‌می پالاَوتن ده‌كه‌ن .
ناوبراو ووتی ، سوپاسی تایبه‌تی ده‌زگای مرۆی مام ده‌كه‌ین كه پێداویستی ته‌ندروستی بۆ دابین كردین و هیوایی سه‌ركه‌تنیان بۆ ده‌خوازین .
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئاماژه‌ی پێدا كه كار بۆ به‌ره‌و پێش چوونی یاری شه‌تڕه‌نج ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌رده‌م پاڵه‌وانان له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان ببینرێن .