پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵی پێشمه‌رگه و له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كراوه و بڕیاره كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌ممه 30 ی 9 ی 2020 یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه ده‌ست پێبكات .
له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ده یانه‌ی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق به‌شداریان كردووه كه بریتین له ( سلێمانی ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، برایه‌تی ، نه‌وتی باكور ، ئه‌كاد ، سه‌ناعه ، جه‌یش ، غاز جنوب ، الخطوط و دووز ) و هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت سه‌رو پێنج تیپی كچان به‌شداری له خوله‌كه بكات كه یه‌كێك له به‌هێزترینه‌كانی خوله‌كه تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی خوله‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وامی هه‌بێت و له كۆتایش براوه‌ی یارییه‌كان نازناوی خوله‌كه ده‌باته‌وه كه له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌م مافی به‌شدارییان له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عه‌ره‌بی ده‌بێت .