پێشمه‌رگه سپۆرت -
فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له چه‌ندین ئاستی جیاواز پێك دێت و یه‌كێك له‌و ئاستانه تیپی تۆپی پێی بچووه شێرانی یانه‌كه‌یه كه ڕاهێنه‌ری به ئه‌زموون ڕێباز سدیق سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ، له درێژه‌ی ئاماده‌كاری تیپه‌كه و دوای دابڕانێكی زۆر به‌هۆی بلاَو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، دواجار تیپه‌كه ده‌ستی به مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وامی خۆی كردوو له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه و یاری دۆستانه‌ی خۆشیاندا بوونه میوانی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی ، له‌و یارییه‌دا دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیم به ئاستێكی به‌رز نمایشێكی هونه‌ری ناوازه‌یان كرد دواجار بێچوه شێره پێشمه‌رگه‌كانی میوانی ئاشتی هاوشاریان توانیان به ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه‌شیان ڕێباز سدیق ڕاهێنه‌ری بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان ماوه‌یه‌كی زۆر بوو دابڕابوو له مه‌شق و ئاماده‌كاری ، به‌لاَم خۆش به‌ختانه پاش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاریمان ده‌ست پێكرده‌وه به سوپاسه‌وه بوینه میوانی یانه‌ی ئاشتی و له یاریه‌كی ناوازه‌شدا توانیمان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنین كه ئه‌و نه‌وه‌یه به پێی ئاستی خۆیان پێمان ده‌ڵێن بۆ داهاتوو ده‌بینه بناغه‌ی یارییه‌كه له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌دا .