زاگرۆس نانەكەلی -
رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەوانی هەموو ساڵێك لە 3-5ی بەرێوەدەچێت، ئەم ڕۆژە لەلایەن ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN) لە ساڵی 1993 دا بە شێوەیەكی فەرمی ڕاگەیەندرا، بە پێشنیازی كۆنفرانسە گشتییەكانی یونسكۆ لە ساڵی 1991، ئەم ڕۆژە بۆ بیرخستنەوەی پێویستی ڕێگەدان بە ئازادیی ڕۆژنامەوانی و بەرزكردنەوەی ئاگادارییەكان دەربارەی گرنگیی ئازادیی وتار و ڕۆژنامەوانی پێدەكرێت .
لە ساڵی 2024 ، 82 ڕۆژنامەوان لە جیهاندا لە كاتی ئەنجامدانی كارەكانیان كوژران،ئەم ژمارەیە بەرزترین ژمارەی كوژراوی ڕۆژنامەوانانە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردووە، بە شێوەیەكی تایبەتی، لە نێوان ئەوانەی كوژران، نزیكەی دوو سێیەكی فەڵەستینییەكان بوون كە لەلایەن هێزە ئیسرائیلییەكان لە غەزە و كرانە ئامانج، هەروەها ڕۆژنامەوانان لە وڵاتەكانی وەك سودان، پاكستان، مەكسیك، سوریا، میانمار، عێراق و هایتیش ڕووبەڕووی توندوتیژی و كوژران بوون .
ئەوانەی باسمكرد بەركوڵێك بوو بۆ میدیاكارانی وەرزشی كوردی،ئاخۆ شتێك لەوبارەیەوە دەزانن،یاخود بەردەوامن لەسەرداهێنانی بێ هێنان و بێ دان وبێ هەموو بێیەكان،چونكە میدیاكاری وەرزشی كوردی نە ناوی هەیە و نەناوەرۆك،تەنانەت پێناسەكەی ئێستا تووشی لەناوچوون بووە !
سەبارەت بە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی لە میدیای وەرزشی كوردی، گەر شتێك بوونی نەبێت،ئازادی چ پێوویست دەكات،نازانم،میدیای وەرزشی كوردی تا كەی لەخەوی غەفڵەت و بێ ئاگای هەڵناستێ،بۆچی خۆی تووشی زهایمەری هزری كردووە وبیرناكاتەوە،بەردێك لەسەر بەردێك بۆ وڵاتەكەی دابنێ،نازانم مانای چییە كە زۆرهات قەواڵە بەتاڵە،تێیناگەم بۆچی كار بۆ شتێك دەكات بەرامبەرەكەی حیسابی بۆ ناكات و نایكاتە بابەت و ژمارە!،من زۆرجار باسم كردووە،خولەكانی جیهان بەگشتی لە میدیای وەرزشی كوردی قەدەغە بكرێت،دەبێت لە سفری میدیای وەرزشییەوە دەست پێ بكاتەوە،بەتابەتی میدیای وەرزشی كوردی كە نە هیچی لێ دەزانێ ونەدەزانێ ماف و ئازادی ومێژووی چییە،ئومێد دەكەم بەس بێت و واز لەوانە بێنن كە پەیوەندی بە تۆوە نیە، گەر ڕۆژێك نیشتمان باوەشمان بۆ نەكاتەوە،حەقی گلەییمان نەبێت .