پێشمهرگه سپۆرت -
گراهام ئارنۆڵد بە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراق دیارییکرا
یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی گراهام ئارنۆڵدی ئوسترالی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەمان، کە پێش یارییەکانی داهاتوومان بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ، پۆستەکەی لە خیسۆس کاساسی ئیسپانی وەرگرتووە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، یەکەم تاقیکردنەوەی ئارنۆڵد وەک ڕاهێنەری عێراق لە بەسرە دەبێت لەکاتێکدا شێرەکانی رافیدەین لە پێنجی حوزەیران ڕووبەڕووی کۆریای باشوور دەبنەوە.
گراهام ئارنۆڵدی ئوسترالی تەمەنی 61 ساڵە، لە مێژووی راهێنەریدا سەرپەرشتی 341 یاریی کردووە، 174 بردنەوە و 81 یەکسانبوون و 86 شکستی هەیە، بردنەوەکانی رێژەی لە سەدا 61یان تۆمارکردووە.